Halabja Disabled Organization (HDO)

ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری

ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری

ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووەمی نێوان ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و دەستەی ڕاوێژکاری کشتوکاڵی سەیدسادق لە چوارچێوەی پڕۆژەی (بەهێزکردنی توانای ژنان و گەنجان بۆ بنیادنانی خۆڕاگری بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا لە ڕێگەی کشتوکاڵ) . لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخرایە سەر پێداچوونەوە بە چالاکییەکانی ڕابردوو و هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانیان و ئەو ئاڵێنگاریانەی ڕووبەڕووی چالاکیەکان بوونەوە لە ناوچەکە. ئامانجی سەرەکی کۆبونەوەکە بریتی بوو لە هەڵسەنگاندنی کاریگەری دەستپێشخەرییەکانی پێشوو، دەستنیشانکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکان، و گفتوگۆکردن لەسەر پرسە هەنووکەییەکان.

.

کاتى بڵاوکردنەوە   10-02-2025
چالاکى