وەرزش لە کێبرکێوە بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان.

کاریگەرییەکانی وەرزش تەنها لەسەر جەستەو تەندروستیمان نامێنێتەوە، بەڵکو توانایی ئاراستەکردنی هزری و بونیادنانی پەیوەندی و بەهێزکردنی بیری ئەرێنی و کاری پێکەوەیی و یەکتر قبووڵکردن هەیە.
تیپە میللییەکان کۆکەرەوەی زۆرترین ژمارەی گەنجان و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەن، پێگەی بەهێزو کاریگەرییان هەیە. ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە ئەم دەرفەتە بەگرنگ و پێویست دەزانێت بەمەبەستی بەهێزترکردنی پایەکانی ئاشتی.
بەم مەبەستە ڕاهێنانێکی پڕ چالاکی و زانستی پێشکەشی ڕاهێنەران و دادوەران و مامۆستایانی وەرزش کرا.
ڕاهێنانەکە دەروازەیەکی کاریگەرە بۆ بەکردەییکردنی بابەتەکان و کردنەوەی خولی تۆپی پێی تایبەت بە تیپە میللییەکان.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 10-02-2025