Halabja Disabled Organization (HDO)

کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری

کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری
 
 
بەرواری 5/2/2025 لەڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری لەنێوان بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی (چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە، تەندروستی، پەروەردەو بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە) ئەنجامدرا، کۆبوونەوەکە بەئامانجی گەیاندنی زۆرترین خزمەت بەکەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەفەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەو داڕشتنی سیاسەتی کاری پێکەوەیی بوو.
ئەم چالاکیە لەدرێژەی چەند دانیشتنێکی ڕاوێژکاری و لەچوارچێوەی پرۆژەی (کۆمەڵگەیەکی فرەچەشن لەڕێگەی هۆشیاری و وەرزشەوە) بەهاوبەشی کونسوڵخانەی کەنەدا ئەنجام دەدرێت.

.

کاتى بڵاوکردنەوە   10-02-2025
چالاکى