“بەهێزبوون بۆ گۆڕانکاری, بنیاتنانی توانا بۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا لە کشتوکاڵدا."

لە درێژەی کارو چالاکیەکانی پڕۆژەی ( بەهێزکردنی توانای ژنان و گەنجان بۆ بنیادنانی خۆڕاگری بەرانبەر گۆڕانی کەش و هەوا لە ڕێگەی کوشتوکاڵ کردنەوە) ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە هەستا بە ئەنجامدانی ڕاهێنانێکی ئەکادیمی دوو ڕۆژەیی بۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی شارەزوور لە ژێر ناونیشانی ( ڕێگریکردن لە پیسبوونی خاک و شێوازەکانی لابردنی پاشماوە و بەرزكردنەوەی توانای خۆڕاگری لە گۆڕانی كەش و هەوا) کە تێیدا بەشداربووان سودیان بینی لە ئەزموونی كرداری و تیۆری ڕاهێنەر بەمەبەستی بەردەوامی دان بە ڕینمای كشتوكاڵكردن. جێی باسە ئەم پڕۆژەیە بە هاوبەشی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM) و لە چواری چێوەی سندوقى وەسڵ بۆ کۆمەڵگەى مەدەنیی دا جێبەجێ دەکرێت.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 07-01-2025