ڕاهێنانی ژیری دەستکرد

بەشێكی زۆر لە سەرچاوە زانستییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن لە ساڵانی داهاتوودا ژیری دەستكرد لەبەشێكی كاروبارەكاندا لە ئاسانكارەوە بۆ جێگرەوە دەگۆڕێت، ئاشناكردنی گەنجانمان بەو قۆناغە هەنگاوێكی گرنگ و پێویستە. ڕێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە گەنجانى له ڕاهێنانێكی پڕ زانستی بەناونیشانی (ژیری دەستكردو هەلەکانی كار) کۆکردەوە. ڕەهێنانەکە لەماوەی دوو ڕۆژدا لەلایەن (د.عبدالباسط محمد) پسپۆڕی ژیری دەستكردەوە پێشكەش دەكرێت.
ئەم ڕاهێنانە دەستپێشخەریەکى نوێ و سەرەتای قۆناغێكی گرنگە. داهاتووی گەنجانمان یەكێك لە كایەكانی كاری ڕێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجەیە، هاوكات لەگەڵ هاوبەشەكانمان كاردەكەین بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی پرشنگدارتر.
ئەم چالاكییە لەچوارچێوەی یەکێک لە پرۆژە نوێیەکانی ڕێکخراوە......
ئهم چالاكییه لهچوارچێوهی پڕۆژەی( بەهێزکردنی گەنجان بە ئامانجی سەلامەتی دیجیتاڵی: ڕووبەڕووبوونەوەی زانیاری هەڵە و توانایی خۆڕاگری) ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەهاوبەشی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM) و لە چواری چێوەی سندوقى وەسڵ بۆ کۆمەڵگەى مەدەنیی دا جێبهجێی دهكات.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 07-01-2025