دەرووندروستی
چالاکی ئەمجارەی ڕێکخراوەکەمان بریتی بوو لە ڕاهێنانێکی بەپێزی دەرووندروستی. بە گرنگ زانینمان بۆ دۆخی دەرونی تاکەکان و ئەو گۆڕانکاریە خێرایانەی ڕودەدەن لە دوونیای دیجیتاڵی وایکرد کە ئەم ڕاهێنانە پێشکەش بە گەنجەکانمان بکەین.
بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێز (د.جعفر عمر- پزیشكی ده‌روونی) ئامادەبوو ڕاهێنانەکە پێشکەش بکات. له‌میانەی ڕاهێنانه‌كه‌دا گه‌نجان ئاشنا كران به شێوازی دروستی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دروستی و نادروستی زانیارییه‌كان پێش بڕوا پێهێنان و كاردانه‌وه‌كانمان.
ئه‌م چالاكییه له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژەی( بەهێزکردنی گەنجان بە ئامانجی سەلامەتی دیجیتاڵی: ڕووبەڕووبوونەوەی زانیاری هەڵە و توانایی خۆڕاگری) ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەهاوبەشی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM) و لە چواری چێوەی سندوقى وەسڵ بۆ کۆمەڵگەى مەدەنیی دا جێبه‌جێی ده‌كات.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 22-12-2024