ڕاگەیاندنی پڕۆژەی نـــــــــوێ
کشتوکاڵ یەکێک لەسەرچاوە ئابوورییەکانی نیشتمانە، پاراستن و گەشەپێدانی ئەرکمانە.
پرۆژەی (بەهێزکردنی توانای ژنان و گەنجان،بۆ بنیادنانی خۆڕاگری بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا لە ڕێگەی کشتوکاڵەوە) نوێترین پرۆژەی ڕێکخراوی کەمەندامانی هەڵەبجەیە.
ئەم پرۆژەیە
بەهاوبەشی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM) و لە چواری چێوەی سندوقى وەسڵ بۆ کۆمەڵگەى مەدەنیی دا جێبەجێ دەکرێت.
بەمەبەستی گەیشتن بەئامانجەکانی پرۆژەکەو بەشداریپێکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان ستافی پرۆژە چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی شارەزوور، سەندیکای جوتیارانی سیدسادق، گروپی گەنجانی كشتوكاڵی خۆبەخش، جوتیارانی نموونەیی ناوچەکە) ئەنجامدا.
لایەنە بەشداربووەکان بڕیاریاندا بە پێکهێنانی (دەستەی ڕاوێژکاری کشتوکاڵی) کە کاری سەرپەرشتی و پێدانی ڕێنمایی بە جوتیارانی ناوچەکە دەبێت.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 22-12-2024