ڕۆژی شكۆی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت
(ژینگه‌یه‌كی ئاسانكراو، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی له‌خۆگر) بوویه ناونیشانی
كۆنفرانسێكی مرۆیی و زانستی و پیشه‌یی و ئه‌كادیمی تایبه‌ت به كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
كۆنفرانسه‌كه به‌رهه‌می دیدگایه‌كی فراوان و كاركردنی به‌رده‌وام بوو به‌ئامانجی باشتركردنی دۆخی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
ڕاسپارده‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كان، بڕیار‌و ڕێنمایی و پلانی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، چیرۆكه سه‌رنج ڕاكێش و پڕ ئیلهامه‌كانی سه‌ر سته‌یج، تێڕوانینه ئه‌كادیمییه‌كانی لیژنه جۆراوجۆره‌كانی كۆنفرانس ده‌بنه بناغه‌یه‌كی به‌هێز بۆ گه‌یشتن به ژینگه‌یه‌كی ئاسانكراوو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی له‌خۆگر.
به پاڵپشتی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، زانكۆی سلێمانی - كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان و ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵناسی و كاری كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌زگای میدیای كوردسات و سپۆنسه‌ری (هه‌ڵه‌بجه گروپ) ئه‌م كۆنفرانسه سه‌رپێ خرا.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 05-12-2024