کۆتایی هێنان بە ڕاهێنانی زمانی ئاماژە
ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و ڕێکخراوی میدیایی پزیشکی بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە هەستان بە ئەنجامدانی زنجیرە ڕاهێنانی "فێربوونی زمانی ئاماژە" بۆ ژمارەیەک لەمامۆستایانی پەروەردەی تایبەت .
لەماوەی ڕاهێنانەکەدا بەشداربووان ئاشناکران بە بنچینەکانی زمانی ئاماژە و باسکردنی ئەو بابەتانەی کە بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت گرنگن لەژیانی مامۆستایەتیاندا بۆ خزمەتی خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەکاری بهێنن.
شایەنی باسە ڕاهێنانەکە لەلایەن هەردوو مامۆستای لێهاتوو (م. بڵێسە و م. هانا) وترایەوە.
لەکۆتایدا زۆر سووپاس بۆ ڕێکخراوی میدیایی و بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 24-11-2024