پێشوازیکردن
ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە پێشوازیکرد لە پاڵەوان (مسلیم ئەکرەم ) و چەپکە گوڵی سەرکەوتنی پێبەخشی لەپای بەدەستهێنانی پلەی سێیەم لە پاڵەوانیەتی پاراکاراتی پاڵەوانیەتی ئاسیا
پاڵەوان موسلیم ئەکرەم یاریزانی یانەی کاراتی خورماڵە و وەک تاکە یاریزانی پاراکاراتی عێراق بەشداری پاڵەوانێتی کاراتی ئاسیا دەکات و پلەی سێیەم بەدەستدەهێنێت.
کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن ئەگەر ژینگەکەیان بۆ بڕەخسێت و کاک مسلیم نموونەی ئەم سەرکەوتنەیە.
لەکۆتایدا سوپاس بۆ یانەی کاراتی خورماڵ کە توانیویانە خزمەت بەکەسانی خاوەن پیداویستی بکەن و لە پاڵەوانیەتیەکاندا بەشداریان پێبکەن.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 16-10-2024