ڕاهێنانی زمانی ئاماژە
(زمانی ئاماژه) ئامرازێكی گرنگه بۆ به‌هێزكردنی (په‌روه‌رده‌ی لەخۆگر) له‌هه‌رێمی كوردستان. ئاگایی و زانیارییه‌كانی مامۆستایان به‌گشتی و مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له‌باره‌یه‌وه هه‌نگاوێكی پڕبایه‌خه.
(ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه) به‌هاوبه‌شی (ڕێكخراوی میدیای پزیشكی) و لە ژێرچاودێری بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە له‌ماوه‌ی (10) ڕۆژ ڕاهێناندا پاكێجێكی تایبه‌ت به زمانی ئاماژه بۆ به‌شێك له مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ڕاهێنانه‌كه به‌پشت به‌ستن به نوێترین میتۆده زانستییه‌كان ئاماده‌كراوه‌و په‌روه‌رده‌كاران ئاشنای جیهانی نه‌وتراوی نابیستان ده‌كات و توانایی تێگه‌یشتن و تێگه‌یاندنی قوتابی و خوێندكارانیان ده‌بێت و به گرنگترین كۆده‌كانی ئاماژه ئاشنا ده‌بن.
ئه‌م هه‌نگاوه كردارییه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی پرشنگدار بۆ مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت و سه‌ره‌تای ئه‌زموونێكی نوێیه له‌بواری په‌روه‌رده‌دا.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 16-10-2024