خزمەتەکانمان پشت ئەستورن بەداتاو توێژینەوەی زانستی.
تیمی توێژینەوەی زانستی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەتوێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی (ئاستی زانیاری لەبارەی ئۆتیزم و پابەندی بەکۆدە ڕەوشتییەکان لەلای چارەسەرکارانی منداڵانی شەبەنگی ئۆتیزم لە سەنتەرەکانی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان) بەشداربوو لەیەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی (پاراستنی منداڵ، ئیستاو داهاتوو) کە لە ڕۆژانی ١٩-٢٠/ ٩/ ٢٠٢٤ لە هەولێری پایتەخت سازدرا.
توێژینەوەکە هەوڵێکی زانستی نوێیە بەمەبەستی خستنەڕووی ئاستی زانستی و پابەندی ڕەوشتی و پیشەیی چارەسەرکارانی منداڵانی ئۆتیزم. بەیەکەمین توێژینەوەی زانستیش دادەنرێت بەوردی و ئەکادیمی تیشک بخاتە سەر گرنگی داڕشتنی پرۆگرامێکی زانستی و ڕەوشتی بۆ سەنتەرەکانی ڕاهێنانەوەی منداڵانی ئۆتیزم.
دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە لەتوانایدایە ببێتە بناغەی داڕشتنی سیاسەتی کاری سەنتەرەکان و چارەسەرکارانیان، چونکە لەئاستێکی باڵاداو لەلایەن تیمێکی فرە پسپۆڕییەوە ئەنجامدراوەو لەهەردوو لایەنی تیۆری و مەیدانیدا زۆرترین زانیاری پشتڕاستکراوە دەخاتەڕوو.
ئەم کۆنفرانسە لەلایەن وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی UNICEF و SAVE THE CHILDREN ئەنجامدرا.
.