Halabja Disabled Organization (HDO)

ئەنجامدانی ڕاهێنان

ئەنجامدانی ڕاهێنان
 
 
ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە هەستا بە ئەنجامدانی ڕاهێنانێک سەبارەت بە (کاریگەریەکانی گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر منداڵانی ئۆتیزم) بۆ ستافی سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەڵەبجە لەلایەن بەڕێز (دکتۆر جعفر عمر پزیشکی پسپۆڕیی نەخۆشیە دەرونیەکانەوە.
لەماوەی ڕاهێنانەکەدا باس لەوەکرا کە چۆن گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەتوانێت کاریگەری لەسەر منداڵانی ئۆتیزم هەبێت، وەچۆن ڕاهینەران مامەڵە لەگەڵ منداڵانی ئۆتیزم بکەن لە دۆخە جیاوازەکاندا و نیشانەكانیان بناسنەوە .
لەکۆتایدا زۆر سوپاس بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە و سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەڵەبجە.

.

کاتى بڵاوکردنەوە   28-08-2024
چالاکى