بەشداریکردن
نوێنەری ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە وەک تاکە نوێنەر لە هەرێمی کوردستانەوە بەشداربوو لەکۆنفرانسی دەستپێکی (تیمی نیشتیمانی گەنجانی خاوەن پێداویستی و کەمئەندامان لە عێراق) بەسەرپەرشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێز( محمد شياع السودانی) بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیرو ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی و لایەنە پەیوەندارەکان لە (بەغداد) ی پایتەخت.
تیمی نیشتمانی کاردەکات لەسەر داڕشتنی پلانی ستراتیژی کەمئەندامان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و وەرگرتنی تەواوی ئەو پێشنیارو سەرنجانەی لەلایەن کەس و لایەنە جیاوازەکانەوە پێشکەش دەکرێن و دووبارە داڕشتنەوەیان بەئامانجی گەیاندنی خزمەتی شیاو بەتوێژی کەمئەندامان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت. ئەم تیمە ڕاستەوخۆ سەر بە نوسینگەی سەرۆک وەزیران دەبێت.
لە دەستپێک و یەکەم کۆبوونەوەدا ئامانجەکانی بونیادنان و ئەرکەکانی تیمی نیشتمانی خرایەڕوو.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 04-08-2024