Halabja Disabled Organization (HDO)

پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی گامبیتی کەش و هەوا

پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی گامبیتی کەش و هەوا
 
له‌سه‌ر بانگهێشتی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆچ (iom) به‌رواری 2024/7/29 (ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه‌) به‌شداربوو له‌ (پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی گامبیتی کەش و هەوا).
چالاكییه‌كه‌ له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك بەڕێوەچوو، له‌وانه‌ نمایشی كارو چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌بواری ژینگه‌و كه‌ش و هه‌وادا، له‌م ئاسته‌دا (ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه‌) له‌ئاستێكی باڵادا نموونه‌یه‌ك له‌ چالاكییه‌كانی خسته‌ڕوو. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی سیمینارێكی تایبه‌ت له‌لایه‌ن (م.مریوان وه‌هبی)ه‌وه‌.
له‌ئڤێنته‌كه‌دا پێشبڕكێی شه‌تره‌نج سازكرابوو، له‌م ئاسته‌دا (هه‌ژه‌ند حافظ حمه‌تقی) به‌ نوێنه‌رایه‌تی ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه‌، توانی پله‌ی چواره‌م له‌نێو (150) به‌شداربوودا به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌م ئیڤێنته‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی (حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، به‌ پاڵپشتی ڕێكخراوی (iom) به‌ڕێوه‌چوو).

.

کاتى بڵاوکردنەوە   31-07-2024
چالاکى