بەشداریکردن

ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەشدارە لە کۆنفرانسی Zero Project لە وڵاتی نەمسا ولە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤییەنا کە تایبەتە بە پەروەردە ی گشتگیر.
وەک تاکە ڕێکخراو لە کوردستان و عێراق وە بانگهێشتکراوە، لە کۆفرانسەکەدا بە پێشکەشکردنی بابەتێک دەربارەی گرفتەکانی پەروەردەی گشتگیر لە کوردستان وعێراق و ڕێگاچارەکان بەشدارین .
شایەنی باسە زیاد لە 1000 بەشداربوو لە 100 وڵاتەوە لە بوار و سێکتەرە جیاوازەکانەوە بەشدارن بە ئامانجی پەرەپێدان و باشترکردنی خوێندن و گشتگیرکردنەوەی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
ئەم کۆنفرانسە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە بەرواری 21-23\2\2024.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 25-02-2024