Halabja Disabled Organization (HDO)

ئیڤێنتی تێپەڕاندنی تێڕوانینە نەرێنیەکان و بەهێزکردنی گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت

ئیڤێنتی تێپەڕاندنی تێڕوانینە نەرێنیەکان و بەهێزکردنی گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت
 
 
بەبۆنەی 3/12 ڕۆژی جیهانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت. ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە و بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی فیدای نێودەوڵەتی هەستان بە ئەنجامدانی (ئیڤێنتی تێپەڕاندنی تێڕوانینە نەرێنیەکان و بەهێزکردنی گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت) ئیڤێنتەکە بەئامدەبوونی بەڕێزان (پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرە بەڕێزەکانی) لەهۆڵی بەڕێوبەرایەتی لاوان بەڕێوەچوو.
لەماوەی ئیڤێنتەکەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر پێشکەشکران لەوانە(ئەنجامدانی پانێڵ، دەرخستنی توانای گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ڕێگای گێڕانەوەی چیرۆکی ژیانیان، پێشکەشکردنی چەند پارچە موزیکێک)

.

کاتى بڵاوکردنەوە   03-12-2023
چالاکى