پیشاندنانی توانایی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت
ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لەدرێژەی کارەکانیدا بۆخزمەتکردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت هەستا بە بەشداریپێکردنی پێنج منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پاڵەوانیەتی عێراق بۆ پڕۆگرامی نێودەوڵەتی(ماجیک ماث) کە ساڵانە لە شاری هەولێر ئەنجامددەرێت. بەشانازییەوە هەر پێنج منداڵەکەمان توانیان پلەی یەکەم لە ئاستی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە عێراقدا پلەی یەکەم بەدەست بهێن و وە پلەی سێیەم لە ئاستی گشتی بەدەست بهێنن.
جێگای خۆیەتی کە سوپاسی بەڕێز (م.شکار احمد ) ڕاهێنەر لە بواری ماجیک ماث دا بکەین کە زۆر هاوکارمان بوو و بەشێوەیەکی خۆبەخشانە ئەرکی ڕاهێنانی ئەم منداڵانەی لە ئەستۆگرت.
ئێمە وەک ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە هەمیشە دەمانەوێت ئەوە پیشانی هەمووان بدەین کە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەتوانن بەشداری لە هەموو چالاکیەکانی کۆمەڵگەدا بکەن لەگەل چین و توێژانی دیکەدا
.