لاوان بنیادنەری ئاشتی ئەمڕۆ و سبەینێن

ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لەکارەکانیدا هەمیشە بە گرنگیەوە لە چینی لاوانی ڕوانیوە چوونکە پێیوایە لاوان دروستکەری ئاشتین و ڕۆڵی گرنگ لەوبوارەدا دەگێڕن.
بەو بۆنەیەوە هەستاین بە دروستکردنی "یانەی ئاشتی" کە دەستپێشخەرییەکی ئیلهامبەخشە و ئامانجی پەروەردەکردنی ئاشتی و لێکتێگەیشتنە لە نێوان لاوانی تەمەن 13-18 ساڵ لە هەڵەبجە.
یانەی ئاشتی لەچوارچێوەی پڕۆژەی(بنیاتنانی ئاشتی – بەهێزکردنی کۆمەڵگەی هەڵەبجە بۆ ئاشتی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی) بەپشتگیری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.
ئەمە تەنها سەرەتای گەشتەکەمانە بەرەو کۆمەڵگایەکی گشتگیر و ئاشتیانەتر، شانازی بە لاوانی یانەی ئاشتیمانەوە دەکەین و دڵخۆشین بەو گۆڕانکارییە ئەرێنییەی کە بۆ کۆمەڵگاکەمان دەیھێنن.
سوپاس بۆ ڕاهێنەرانی ڕێکخراوی گوڵستان کە بەشێکن لە سەرکەوتنی یانەکەمان
.
کاتى بڵاوکردنەوە 16-09-2023