پڕۆگرامی پەرەپێدانی توانای سەرپەرشتیارانا
بە ئامادەبونی بەڕێز م.سۆران عومەر (بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەیی هەڵەبجە) و د.یۆرما کوتنێن (بەڕێوەبەری ڕێکخراوی فیدای نێودەوڵەتی لەعێراق)٫ ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە کۆتایی هێنا بە(پڕۆگرامی پەرەپێدانی توانای سەرپەرشتیارانی کە بۆ 13 سەرپەرشتیاری پەروەردەیی هەڵەبجە و پێنجوێن ڕێکخرابوو لەماوەی 6 مانگدا).
تەواوی بابەتەکانی ڕاهێنانە ئاشناکردنی سەرپەرشتیاران بوو بە (پەروەردەی گشتگیر و پشتگیریکردنی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت).
کۆتا ڕۆژی ڕاهێنان تابەت بوو بە سیستەم و پڕۆگرامی پەروەردەی وڵاتی فنلاند کاریان لەسەر ئەکات و بابەتەکان لەلایەن شارەزایانی وڵاتی فینلاند و زانکۆی یوڤیسکلای فینلاندیەوا-بەشی پەروەردەوە وترانەوە، کەیەکێکە لە پێشکەوتووترین زانکۆکانی جیهان لە بواری پەروەردەدا.
سەرەتا(ڕایا پیرتیما) بە بابەتێک سستەمی پەروەردەی وڵاتی فینلاندی بۆ بەشداربووان شیکردەووه.
دواتر (هیلا کۆتالا) هەستا بە شیکردنەوەی پەروەردەیی تایبەت و ناساندنی سێ ئاستی پشتگیری پەروەردەیی و
بەشداریکردن قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە قوتابخانە و پۆلەکانی فینلاند و ڕۆڵی مامۆستایان لە پشتگیریکردنی قوتابیان.
لە کۆتایدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە ئامادەبووان