Halabja Disabled Organization (HDO)

بەرپرسی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكان سەردانی ڕێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجەی كرد

بەرپرسی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكان سەردانی ڕێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجەی كرد
کۆبوونەوە
بەرپرسی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكان سەردانی ڕێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە ئەكات
پاش نیوەۆی ڕۆژی چوارشەممە (21/9/2022) بەڕێزان (بەرزان ئەكرەم) بەرپرسی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان‌و بەڕێز مامۆستا اقباڵ غفار ،سەرۆکی ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجە و وەفدی هاوڕێی سەردانی ڕێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجەیان كردو بەگەرمی لەلایەن بەرپرس‌و ستافی ڕێكخراوەوە پێشوازیان لێكرا.
مەبەستی سەردانەكەیان ئاگاداربوون بوو لەڕەوشی كارو چالاكی‌و هەوڵەكانی ڕێكخراوی كەمئەندامان لەسنووری پارێزگای هەڵەبجەو ئەو بەرەوپێشچوونانەی لەئاكامی پرۆژەكانەوە بەدەەست هاتوون.
 
لای خۆیەوە بەرپرسی فەرمانگەی ڕێكخراوەی ناحكومییەكان لە وتەیەكیدا سوپاس‌و دەستخۆشی ئاراستەی سەرجەم كارمەند‌و ستافی ڕێكخراو كرد كە توانیویانە بەشێوەیەكی پیشەییانە كار بكەن‌و سەرجەم ڕینماییەكانی تایبەت بە كاری ڕێكخراوەیی جێبەجێ بكەن لەلایەك‌و چەندین پرۆژەی سەركەوتوو لەبوارە جۆراوجۆرەكاندا ئەنجام بدەن لەلایەكی تر، هەروەها ئاماژەی بەوەكرد كە هەركات سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەكەم بەئەركی دەزانم سەردانی ڕێكخراوی كەمئەندامان بكەم. لای خۆشیەوە (م.مریوان وهبی) سوپاس‌و دەستخۆشی ئاراستەی جەنابیان كرد بۆ سەردان‌و بەسەركردنەوەو پشتگیرییەكانیان.
شیاوی باسە ئەمە دووەمین جارە بەڕێزیان هاوڕێ‌ لەگەڵ وەفدی یاوەری سەردانی ڕێكخراوی كەمئەندامان دەكات.
کاتى بڵاوکردنەوە   15-10-2022
سه‌ردانی كردن