Halabja Disabled Organization (HDO)

به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای گه‌نجان

به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای گه‌نجان
لەچوارچێوەی پڕۆژەی (پەرەپێدانی توانای گەنجان و گشتگیر کردنەوەی گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت) لەلایەن ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بە هاوبەشی لەگەڵ Un Ponte Per(UPP) بە سپۆنسەری UNDP و بەهەماهەنگی حکومەتی عێراق و بە پاڵپشتی دارای یەکێتی ئەوروپا لە چوارچێوەی پڕۆژەی "حیوار" جێەجێدەکرێت.
بەرواری 5.6.7/9/2022 كۆتایهێنا به‌ پڕۆگرامی ڕاهێنانی گەنجان بۆ گروپی یه‌كه‌می گەنج و گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەربارەی (داکۆکیکردن، دیالۆگ و متمانەبەخۆبوون، ڕۆڵی ئاسانگه‌یشتن له‌ په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گشتگیر و مافه‌كانی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویتی تایبه‌ت و كارامه‌یه‌ نه‌رمه‌كان).
سوپاس بۆ په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ هاوكار بوون له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌م چالاكیه‌دا.

.

کاتى بڵاوکردنەوە   14-09-2022
پڕۆژەکان