پێدانی سوپاس و بڕوانامه
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى هەڵەبجەى شەهید و ڕێكخراوى كەمئەندامانى هەڵەبجە سوپاس و پێزانینى خۆیان ئاراستەى مامۆستاى پەروەردەى تایبەت دەكەن.
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى هەڵەبجەى شەهید و ڕێكخراوى كەمئەندامانى هەڵەبجە و ڕێكخراوی فیدایی نیودهوڵهتی سوپاس پێزانینى خۆیان ئاراستەى مامۆستایانی پەروەردەى تایبەت دەكەن, لە پاى سەرجەم ئەو كاروچالاكیانەى پێشكەش بە خوێندكارانی خاوەن پێداویستى تایبەت كردوە,لە پرۆژەى باشتركردنى هەلى خوێندن بۆ خوێندكارانی خاوەن پێداویستى تایبەت بۆ ساڵی (2021).
له پاڵ بهخشینی سوپاس و پێزانیان بڕوانامهی بهشداریكردنیان پێبهخشرا له پای بهشداریكردنیان لە ڕاهێنانى (چۆنیەتى ناسیەنەوەى حاڵەتى ئۆتیزم و دواكەوتنى گەشەى ژیرى و درەنگ فێر بوون و چۆنیەتى مامەڵەكردن لەگەڵیان ) كە بۆ ماوەى (14) كاتژمێر بە سەركەوتووى خولەكەیان تەواو كرد، كه خولهكه بههاوكاری ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ئهنجامدارا.