سەردان و کۆبوونەوە

به‌رواری 30.5.2021 ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه و فیدای نێوده‌وڵه‌تی و وه‌فدی یاوه‌ریان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد و كۆبوونه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا باس له نوێترین به‌ره‌وپێشچوونه‌كان كرا له په‌روه‌رده‌دا وه به‌تایبه‌تی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر لابردنی ڕێگری و به‌ربه‌سته‌كانی خوێندن و به‌ئامانجی به‌ره‌و پێشبردنی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا.
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه پشتگیری خۆی دوپاتكرده‌وه بۆ هاوكاریكردن و پشتگیری كردنی پڕۆژه‌كانی هه‌ردوو ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامان و فیدای نێوده‌وڵه‌تی له بواری په‌روه‌رده‌دا.
له كۆتایدا، هه‌ردوو ڕێكخراو ڕێزلینانیان به‌خشیه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه له پای ئه‌و هاوكاریكردن و پشتگیریه به‌رده‌وامه‌ی بۆ پڕۆژه‌ی باشتركردنی هه‌لی خوێندن بۆ قوتابیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له سه‌ره‌تای 2015 تا ئێستا.
کاتى بڵاوکردنەوە 03-06-2021